۱۳۸۷-۱۲-۰۱

ژيــــــــــــــا ن نامه ی مه لا سه يد ره شيد ( شه يدای كوردستان )




كورته يه ك له ژيانى شه هيد « مه لا سه يد ره شيدى حوسه ينى »
به قه له مى خوى له سه رداواى ماموستا نافعى مه زهه ر « شپرزه »


* ناوم: ره شيده و پيم ئه لين مه لا سه يد ره شيدى حوسه ينى .
* ناوى شيعرى: * نازناو* شه يداى كورد ستان .
* ‌‌ناوى باوكم:سه يد عه بدوالاى سه يد خدرى تايربوغه يى شاعيره ونازناوى* فيدايى* ديوانيكى ده س نوسى به شيوه ى كاغه ز پاره هه يه و وه سيه ت نامه يه كى هه يه به ده س نوس بلاو بوه ته وه و عه تانامه يه كيشى هه يه، ده سوخه تى فارسيشى زور خوش بووه .
* جيگه ى له دايك بوون: ئاوايى هه مزه قه ره نيان له بن كه لى خان نيوان سه قزو بانه .
* ميژوى له دايك بوون: سالى 1347ى كوچى مانگى .
* له سالى 1325كوچى هه تاوى له ئاوايى عاره به له نگى *سه رشيو* له كاتيكا كه گرانى و بى سامانى سه ر تا سه رى ولاتى داگرتبو *منى هه تيو* له دايكى فيدا كار به قه ولى باوكم*پاله وان* كه ئه لى له داخى ژنيش دلم بى ژانه چون ژنه كه يشم هه رپاله وانه داژديارم بو، كرابووم به شوانى گاران * گاوان* له و كاته دا ماموستا شيخ سديقى كورى شيخ شه مسه ى حه وتاشى، شه وانه ده رسى پى ئه گوتم .
*به هارى سالى 1326به دواى ده رس خويندندا سه ره تاى ده ربه ده ريم ده ستى پى كرد و دواى چه ند جار واز هينانو ده ست پى كردنه وه له سالى 1341له شارى سليمانى له كورد ستانى عيراق له خزمه ت مه لا عه بدولاى چرستانى له ته كيه ى خالديه به ناو له خويندن لى بوومه وه .
* له نيوان واز هينانو ده سپيكردنه وه ى فه قى يه تى له سالى 1332له ئاوايى عا ره به له نگ بووم به شوانى مه رى ئاوايى، برى هه لبه ستم له باره ى خومه وه نوسيبو. به دواى ئه وه دا ناو به ناو لاسايى شاعيرى كونه كارم كردوه ته وه تا سالى 1337پارچه يه ك هه لبه ستى لاى لايه م بو برازايه كم به ناوى نه جمه دين كه 21پينج خشته كى بو نارد بو رادوييى كوردى و خوم گويم لى بو كه چه ندجاربه ده نگى شوكرولاى بابان، خويندرايه وه به دواى ئه وه دا نه وروز نا مه يه كم كه41 پينج خشته كى بو نارد بو رادوييى كوردى، ئه ويشيان دو سى جار خوينده وه .
* له باره ى خوشى و ناخوشى: من كورديكى فه رهه نگ لى داگير كراوم تا ته مه نى حه وت سالى كه باوكم له به ر سته مى ميللى وگورينى زمان و به رگ پوشان و به سوك تماشا كردن هه ر له هه لات هه لاتا بوو پاش چه ند ساليكى تر به لاى شاريوه ر*شهريور*به سه ر دا هات و هه تيو كه وتم وگرانى وبى سامانى ولاتى كورده وارى داگرت، به نا نه سكى گاران و به رغه لى مالان به خيو كردن، ماوه ى سى سال له ئا وايى خورومتا و دوايى فه قى يه تى تا لى بوومه وه له مالى خومانه وه هيچ جوره يارمه تييكم نه كراوه .
* ماوه ى 15سال له كورد ستانى عيراق پيشمه رگه بومو به دواى په يمانى ناپيروزى * الجزاير *ى شاى خوين خورو سه دام حوسه ينى ره گه ز په ره ست، له لا يان ده وله تى عيراقه وه ته سليمى ئيران كرامه وه وژنيكو دومنالى ساوام له گه ل هه رچى هه مان بو به جى ماو، پاش نزيكه ى 5مانگ خوم به رواله ت له زيندان به ر درام ومنا له كانيشم به ره شوو روتى ده س كه وته وه، پاش ئه وه ش له ژير چاوه ديرى وه حشيه كانى سازمانى جاسوسى كارى دار تاشى كه قه ت كارم نه كردبو به سه رم ئه برد، ئيسته ش ئه مه ساليكه روژ نيه كه ده رياى خوين له ولاتماندا شه پول نه دا به كورتى:
. له سه ره به هارى ته مه نه وه تا پوش په رى ژيانم له خوشى هه ر ناوه كه ى ئه زانم .
* قه ت مه لا يه تيم نه كردوه، تا ده ستى لى هه لگرم روژى هه وه ل كه چومه خويندن به نيازى ئه وه بو فيرى خويندنه وه و نوسين ببم، نه ك مه لايه تى بيجگه له حوجره چاره يه كم گومان نه ئه برد .
* بو يه كه م جار، گويم له هه لبه ستى كوردى باوكم كه پياويكى له خه لك بى داواو ره ند بو به پيرى به ده ست و په نجه ى خوى نانى په يدا ئه كردو به *سه بيل ودارسيغار* دروست كردن، به رى ئه چو وخويشى به ئه هلى پيشه ئه زانى وئه لى ئه هلى سه نعه تم به زه برى په نجه-سه رپه نجه م مارى سه ركوپه ى گه نجه زياتر ئه م هيمه ته به رزه ى باوكم كارى كرده سه رم كه بير له نانى مه لا يه تى نه كه مه وه.

مه لاره شيد 02/12/1357